شارپرێس:
ماوەیەك پێش ئێستا كۆمپانیای "بی ئێم دەبلیو" ئۆتۆمبیلی 2 Series Gran Coupe نمایش كرد، كە پلانی هەیە لەڕێگایەو ڕكابەری ئۆتۆمبیلی نوێی CLA مەرسیدسی پێبكات .
ئەوەی ئەم ئۆتۆمبیلەی پێ جیادەكرێتەوە دیزاینی كەشخەی بۆدییەكەیو ئەو گیانە وەرزشییەیە، كە هەڵیگرتووە لەڕێگای لاشە هاوچەرخەكەی و دیزاینی بەشی پێشوەوەی ئۆتۆمبیلەكە، كە عەتەرەیەكی گەورە و دەرچەی هەوایی فراوانی پێوەیە رەنگیداوەتەوە.
ئۆتۆمبیلەكە دوو مۆدێلی هەیە، كە ئەوانیش مۆدێلی 228i xDrive بە نرخی ٣٨ هەزار دۆلار، هەروەها مۆدێلی وەرزشی M235i xDrive ، كە لە ٤٦ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات .
مۆدێلی یەكەم بزوێنەرەكەی توربۆچارجەری چوار پستۆنی و هێزی ٢٢٨ ئەسپییە، كە دەتوانرێت لەماوەی ٦ چركەدا لەسفرەوە بگەیەنرێتەوە خێرایی ١٠٠ كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، هەروەها گێڕبۆكسێكی ئۆتۆماتیكی ٨ نمرەیی هەیە.
بەڵام مۆدێلە گرانەكەی بزوێنەرێكی ٤ پستۆنی هەیە، كە هێزی ٣٠١ ئەسپیان هەیە و گێڕبۆكسێكی ئۆتۆماتیكی ٨ نمرەیی هەیە، كە دەتوانرێت لەماوەی ٤،٧ چركەدا لە سفرەوە بەگەیەنرێتە خێرایی ١٠٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی