بوونی هاوڕێی زۆر مانای بەختەوەری ناگەیەنێت

جیهان

08/12/2019‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، بوونی ژمارەیەكی زۆر هاوڕێی گریمانەیی لەسەر فەیسبووك نابنە جێگرەوەی ژمارەیەكی كەمی هاوڕێ راستەقینەكانی ژیانی رۆژانە .

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، توێژەرانی لێكۆڵینەوەكە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە ئەو كەسانەی ژمارەیەكی كەم هاوڕێیان لە ژیانی راستەقینەدا هەیە بەهەمان ئەندازەی ئەو كەسانە بەختەوەرن، كە ژمارەیەكی زۆرتریان هاوڕێ لەئینتەرنێت و تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا هەیە .

ئەو لێكۆڵەرانە باسیان لەوەش كردووە، كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هانی گەنجانیان داوە تۆرێكی فراوانی هاوڕێیان هەبێت، بەڵام ئەم هاوڕییانە راستەقینە نین .

جەختیشیانكردووەتەوە، كە باشترین  چارەسەری تەنیایی ئەوە نییە زۆرترین ژمارەی هاوڕێی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا كۆبكەیتەوە، بەڵكو لەبری ئەوە باشترە كاتی خۆت لەگەڵ ئەو ژمارە كەمە لە هاوڕێ راستەقینەكان بەسەر ببەیت .

لێكۆڵینەوەكەش زاناكانی زانكۆی "لیدز" لە بەریتانیا لەڕێگای دوو  فۆڕمەوە كردوویانە و تێیدا پرسیاریان لە ١٥٠٠ كەس لەناو تۆڕی ئینتەرنێت كردووە ، لەئەنجامدا وتوویانە ئەو ژمارە هاوڕێ راستەقینەی لە ژیانی رۆژانەدا لێیانەوە نزیكن  هۆكاری دڵخۆشی و بەختەوەریانە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی