خۆكوشتن‌و ژمارە ترسناكەكان.. زۆرینەیان لەجیهانی سێیەمن

جیهان

08/12/2019‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو دوو حاڵەتەی لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا لە لوبنان روویدا نیگەرانی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست زیادكردووە، كە ئەویش دەچێتە چوارچێوەی بەرزبوونەوەی ترسناكی دیاردەی خۆكوشتن لە جیهاندا .

ژمارەیەك زانای كۆمەڵناس وایدەبینن بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن بەهۆی گوشارە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانەوەیە .

راپۆرتەكانی ئەمدواییە پشتگیری ئەو شیكردنەوەیەی زانا كۆمەڵناسەكان دەكەن بەشێوەیەك ژمارەو ئامارەكان ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن دەكەن لەو وڵاتانەی داهاتی تاك تێیاندا نزمە، یان مامناوەندە بەراورد بە وڵاتانی تر .

لەنوێترین راپۆرتدا، رێكخراوی تەندروستی جیهانیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە وڵاتانی كەم داهات‌و داهات مامناوەند گەیشتووەتە ٧٩% هەموو حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە جیهاندا .

راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، كە ساڵانە نزیكەی ٨٠٠ هەزار كەس لە جیهاندا خۆیان دەكوژن .

بەو مانایە لە هەر ٤٠ چركەدا كەسێك لە جیهاندا خۆی دەكوژێت، بەوەش ژمارەی ئەوانەی خۆیان دەكوژن لە ژمارەی ئەوانە زیاترە، كە بەهۆی شەڕ و شۆڕشەكانەوە دەكوژرێن .

راپۆرتەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوە دەكات، كە ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش ساڵانە هەوڵ دەدەن خۆیان بكوژن، بەڵام سەركەوتوو نابن .

بەوپێیە خۆكوشتن بۆ ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٩ ساڵیدایە دووەم هۆكاری مردنە لەجیهاندا .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی