روسیا لەدوو ناوچەى رۆژئاواى کوردستان گروپە چەکدارەکانى تورکیا ناچار دەکات بکشێنەوە

کوردستان

08/12/2019‌ 1269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
هێزە سەربازییەکانى روسیا لە ناوچەیەکى رۆژئاواى کوردستان لەسەر داواى هەسەدە گروپە چەکدارەکانى تورکیا ناچار دەکات بکشێنەوە.


لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، بەرپرسانی رووسیا و توركیا پرۆسەیەكی پشكنینی ھاوبەشیان لەسەر رێگەی ئێم فۆر لەنێوان حەلەب و حەسەكە ئەنجامداوە و پرۆسەكە لە شارۆچكەی عەین عیسا دەستیپێكرد تا شارۆچكەی تل تەمر.


ئاماژە بەوەشکراون، سەربازانی رووسیا و توركیا سەرپەرشتی پرۆسەكەی كشانەوەی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنیان كردووە لە رێگەی ئێم فۆر و ژمارەیەك بنكەشیان دەستنیشان كردووە بۆ دانانی خاڵی چاودێری ھێزەكانی رووسیا و توركیا.


هاوکات گروپە چەکدارەکان لە وێستگەی كارەبای شارۆچكەی مەبرووكای نێوان سەرێكانی و گرێسپی کشاونەتەوەو پرۆژەکە دەستی بە كار كردووەتەوە.


لەهەفتەى رابردوودا هەسەدە داواى لە رووسیاکرد کە فشار بخاتە سەر تورکیا گروپە چەکدارەکان لەسەر رێگاى "ئێم فۆر" و رۆژەى ئاوی "مەبروکا" بکشێنەوە.
س.هـ

بەپەلە