پەرلەمانى عێراق لەسەر کوشتنى خۆپیشاندەرانى بەغدا کۆدەبێتەوە

عیراق

08/12/2019‌ 137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانى عێراق، داوا دەکات پەرلەمان دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر رووداوەکەی پردی خەللانی ئەنجامبدات و بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراویکدا حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوایکردوە کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر رووداوەکەی پردی خەللانی ئەنجامبدات.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە دەبێت، لێپرسنەوە لەو لایەن و کەسایەتییانە بکرێت کە تێوەگلاون لە کوشتى خۆپیشاندەران.

کەعبى جەختیکردوەتەوە، پێویستە فەرماندە ئەمنییەکان بەرپرسیارییەتی پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران بگرنە ئەستۆ و رێکارە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران توندوتۆڵ بکرێت.

شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد لە گۆڕەپانی خەللانی بەغدا بەو هۆیەوە ٢٨ كەس كوژران و زیاتر لە ٩٠  كەسیش برینداربوون.
س.هـ