لەچەند سەعاتی داهاتوو "‌هەڕەمی فڕیو" بەنزیك زەویدا تێپەڕ دەبێت

جیهان

08/12/2019‌ 1006 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریكی "ناسا" رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە هەسارۆكەیەكی شێوە هەڕەمی، كە درێژییەكەی نزیكەی ٤٣٠ پێدەبێت بەنزیك زەویدا تێپەڕ دەبێت .

بەگوێرەی ناوەندی لێكۆڵینەوەی تەنەكانی نزیك زەوی لەتاقیگەی پاڵنانی فیشكەدارەكانی سەر بە ناسا هەسارۆكەی "فی ئێچ ٥" لەمەوادایەك، كە دەگاتە ١٨ ئەوەندەی مەودای نێوان زەوی و مانگ تێدەپەڕێت .

تێكڕای دوورنی نێوان زەوی و مانگ دەگاتە  238,855 میل، بەو پێیە هەسارۆكەكە لەدووری 4,27 ملیۆن میل لە زەوییەوە تێدەپەڕێت، هەروەها لە چركەیەكدا 6,1  میل دەبڕێت .

بەگوێرەی ناسا لایەكانی هەسارۆكەكە 57 مەتر و 130 مەتر دەبێت، هەروەك بەگوێرەی پێگەی فۆكس نیوزی ئەمەریكی بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دووریەی هەسارۆكەكە، لە زەوی جیادەكاتەوە، بۆیە هیچ مەترسییەكیش لەسەر زەوی دروست ناكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی