شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق داوا له‌سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات وڵات ڕزگار بكات.
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، له‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، پێوسته ناوێك یان زیاتر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ڕابسپیچردرێت.
ئه‌یاد عه‌لاوی داوای له‌به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات، ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بكات، بۆ ڕزگاركردنی عێراق.
ده‌شڵێت "دۆخی ئێستا وا ده‌خوازێت سه‌رۆك كۆمار كه پارێزه‌ری سه‌رۆوه‌ری وڵات و ده‌ستووره، به‌زویی كار بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا بكات.
ڕ . ج