شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمان به چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌ناوی پاراستنی خۆپیشانده‌رانه‌وه نه‌كه‌ن.
فالح فه‌یاز، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌نوسراوێكی نوێ‌دا له‌پاش هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا هۆشداریده‌داته چه‌كداره‌كانی حه‌شد "هه‌ر كارێك له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیار و فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ئه‌نجامبدرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسایه و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هیچ هێزێك له‌گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان و به‌تایبه‌ت گۆڕه‌پانی ته‌حریر نابێت بوونی هه‌بێت جا به‌ناوی پاراستنی خۆپیشانده‌ران یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه.
ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیانكرده سه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غدا، كه به‌هۆیه‌وه 25 كه‌س كوژران و 130 كه‌س برینداربوون، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی هاوڵاتیانی به‌رامبه‌ر میلیشیا شیعه‌كان زیادكردووه.
ڕ . ج