شارپرێس:
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌نجامبدات.
زوبێر عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی راگه‌یاندوه "سبه‌ینێ دوو شه‌ممه له كاتژمێر 8 ی به‌یانییه‌وه تا 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌شڵێت "له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له كۆی 363 كاندید، 73 كاندید كه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن به‌شداری كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی ده‌كه‌ن و 969ده‌نگده‌ریش ده‌نگ ده‌ده‌ن".
باس له‌وه‌شده‌كات "سه‌ره‌تا له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی 438 كاندید هه‌بوو، به‌ڵام به‌شێك له كاندیده‌كان له پڕۆسه‌كه كشانه‌وه و له ئێستادا 363 كاندید به‌شداری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی دواین بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه ئه‌و حزبه كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ده‌به‌ستێت.
ڕ . ج