شارپرێس:
پەرلەمانى کوردستان ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوەو
چەند پرۆژەیەک تاوتوێ دەکات.
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان
بانگهێشتنامەى ئاراستەى ئەندامانى پەرلەمان کردوە بۆ کۆبوونەوەى رۆژى سێ شەممەى
ئەم هەفتەیە.
لە نوسراوەکەدا سەرۆکى پەرلەمان ئاماژەى بە
بەرنامەى کار نەکردوە، بەڵام بریارە گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بکەن.