شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی شاره‌كه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی قائیمقامی سلێمانی.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌ڕووداوی ڕاگه‌یاندووه "سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی بە جیدی کاردەکەن بۆ دەستبەکاربوون لە پرۆژەی 100مەتری سلێمانی".
قائیمقامی سلێمانی ده‌شڵێت "لە داهاتوودا مەسروور بارزانی، سەردانی سلێمانی دەکات و رەنگە هەر لەو سەردانەدا دەستپێکردنی پرۆژەی شەقامی 100مەتری رابگەیێنێت".
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی شاره‌كه كه ساڵانێكه زۆره پلانی بۆ دانراوه و ته‌نانه‌ت بودجه‌یشی بۆ ته‌رخانكرابوو، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ست به كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه نه‌كراوه.
ڕ . ج