شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پرسی یاسای هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ جینین بلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق دۆخی ئێستای وڵات و خۆپیشاندانه‌كانیان تاوتوێكرد، هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتیان مافی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه‌یان هه‌یه و ده‌بێت هێزه ئه‌منیه‌كان كار بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی خۆپیشانده‌رانیان به‌ئامانجگرت ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن و ڕوبه‌ڕوی دادگا بكرێنه‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق باس له‌وه‌كرا، به‌زویی كاربكرێت بۆ ده‌ركردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها كاربكرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی نوێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ڕ . ج