شارپرێس:
هاوسهری سهڵاحهدین دهمیرتاش ڕایدهگهیهنێت، خانەوادەی دەمیرتاش کاتێک ویستیان سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش بکەن کە لە گرتووخانەی ئێدیرنە بەندکراوە، لە ڕێگە تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون.
باشاک دەمیرتاش، هاوسهری سهڵاحهدین دهمیرتاش لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، ''دوێنێ لەگەڵ سەڵاحەدین یەکمان بینی. بە هۆی هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویاندا زۆر غەمبار و نیگەران بوو. بەڵام ئەو سەرەڕای هەموو شتێک سڵاوی پڕ لە ئومێد و ورە بۆ دەرەوە دەنێرێت. هەزاران خانەوادە ئیمکانییەتی ئەوەیان لەبەردەستدا نییە کە سەردانی کەسە نزیکەکانییان بکەن کە لە دووری سەدان کیلۆمەتر بەند کراون. دایکان و باوکانی بەساڵاچوو هەن کە چەندین ساڵە ڕۆڵەکانییان نەبینیوە. لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هەموو ئازار و ناڕەحەتییانەی ڕێگە داوا لە سیاسییەکان و تەواوی ڕای گشتی دەکەین زیاتر هەستیار بن لەو بابەتەدا''.
هاوسهرهكهی دهمیرتاش دهشڵێت "خانەوادەی دەمیرتاش کاتێک ویستیان سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش بکەن کە لە گرتووخانەی ئێدیرنە بەندکراوە، لە ڕێگە تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون. بە هۆی تەقینی تایەی دواوەی ئوتومبێلەکە و بارینی بارانەوە ئوتومبێلەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو دواتر وەرگەڕا. هەریەک لە تاهیر دەمیرتاش باوکی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سادییە دەمیرتاش دایکی سەڵاحەدین دەمیرتاش، مەهمەت ئاککایا خەزووری سەڵاحەدین دەمیرتاش، حوسەین ئاککایا ژنبرای سەڵاحەدین دەمیرتاش و فەسیح توکمەن زاوای سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ناو ئەو ئوتومبێلەدا بوون کە تووشی ڕووداوی هاتوچوو بوو. بە پێی زانیارییەکانی کەسە نزیکەکان لە خانەوادەی دەمیرتاش بارودۆخی تەندرووستی هەموو لایەن باشە و جێگیرە".
ڕ. ج