شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌دای ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم له‌ماوه‌ی (١٠٠) رۆژی رابردودا خسته‌ڕوو.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە و، بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێک و ھەنگاوی چاکسازی.
بزوتنه‌وه‌كه ده‌شڵێت، "لەم چوارچێوەیەدا، بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیما‌نیان بگرێتەوە".
ڕ . ج