سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: هێرشەكەی سەر خۆپیشاندەرانی بەغدا بەفەرمانی پاسداران بووە

عیراق

08/12/2019‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناتانیاهۆ سوپای پاسداران تۆمەتبار دەكات بەوەی لە پشت هێرشەکانی شەوی شەممەی بەغداوەیە کە تێیدا 20 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسیش برینداربوون. 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند، لە هێرشە خوێناوییەكەی  بەغدا کە تیایدا 20 خۆپیشاندەری بێتاوانی عێراقی کوژران چەند بەڵگەیەكی جۆراو جۆر هەیە كە ئاشكرایدەكەن كە لەلایەن میلیشیا عێراقییەكانەوە ئەنجامدارابێت . 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هێرشە بەفەرمانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائی جەختی لەوەشكردەوە، پێویستە لەم کاتەدا گەمارۆکانی سەر ئێران قورستر بکرێن". 

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر ژمارەیەك چەكدار لە بەغدا هێرشییان كردە سەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی خەلانی و سنك كە بەهۆیەوە  21 خۆپیشاندەر كوژران.

ئ.خ