شارپرێس:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ،"بارودۆخی عێراق دەرسێكی باشمان فێردەكات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، دەشڵێت"سەرۆككۆمار هەوڵدەدات لەماوەی 15 رۆژدا سەرۆكوەزیرانی نوێ دیاریی بكات".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی بودجه‌و ئه‌و قه‌رزانه‌ی عێراق ده‌یانكات و موچه‌و ئیستحقاقی پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی140 و هه‌مو كێشه‌كانی دیكه".
وتیئاماژەی بەوەشدا" دوو لیژنه‌ی فه‌رمی پێكهاتوه كه یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی نه‌وت و بودجه‌و قه‌رزه‌وه هه‌یه‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، بڕیاریشه هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات".
لەبارەی په‌یامی 100 ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتی، پرۆژه‌یاسای چاكسازی نێردراوه له‌نێوان په‌رله‌مان وحكومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام باردۆخی عێراق وانه‌یه‌كی باشمان فێرده‌كات كه كاری جدی بۆ چاكسازی بكرێت".
جەختی لەوەشكردەوە،" خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه به‌و قوربانیانه‌ی له‌رابردودا داویانه، ژیانێكی شایسته‌یان پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه ده‌بێت قه‌ره‌بوی خه‌ڵك بكرێته‌وه، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌شیان به‌وه ده‌بێت، كه بارودۆخێكی ئه‌منی و پاراستنیان له‌هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان بۆ بڕه‌خسێنین و هه‌لیكارو قوتابخانه‌و ته‌ندروستییان بۆ دابین بكه‌ین و به‌شداربن له‌جه‌مسه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات و بارودۆخی گه‌نجان ڕه‌چاو بكرێت تا ناچار نه‌بن ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران بگرنه به‌رو وڵات جێبهێڵن".
ئەوەشی وت،" له‌و حكومه‌ته هاوبه‌شی نیشتمانیه‌ی ئێستا هه‌مانه، به‌پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی هه‌موان هاوبه‌شن، كار كراوه‌و به‌ڵام پێویسته كاری زیاتریش بكرێت.
هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە سەعدی پیرە باسیلەوەكرد،"هه‌رێم له‌ڕوی سه‌روه‌ری خاكه‌وه ده‌وڵه‌ت نیه، به‌ڵام رۆڵی زیاتری بینیوه له‌ده‌وڵه‌ت.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی دۆخی عێراق قسەی كرد و ئەوەیخستەڕوو،" له‌ئێستادا به‌پێی ماده‌ی 81ی دەستوور سه‌رۆك كۆمار كاره‌كانی حكومه‌ت به‌شێوه‌ی كاتی به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كه‌سێكی نویێ دیاریده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ".
جەختی لەوەشكردەوە، "له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین كه دۆخه‌كه ئارامی به‌خۆوه ببینێت وبگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، داواكاری و هه‌نگاوه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكرێن و كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیش چاره‌سه‌ربكرێن".
پیرە پێشی وابوو" باردۆخی عێراق وانه‌یه‌كی باشمان فێرده‌كات كه كاری جدی بۆ چاكسازی بكرێت".
لەبارەی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەشی سەعدی پیرە رایگەیاند، "بەدڵنیاییەوە ئەو هەموو كاندیدانەی هەن دەرناچن، پێمباشە كەس خۆی بەدۆراو دانەنێت، پێم وایە ئەوكات ئێمە دۆڕاوین ئەگەر كۆنگرە سەرنەگرێت، كۆنگرە سەریگرت و بەنەفەسێكی باش و بەرنامەیەكی باش كۆنگریەكی سەركەوتووبێت هەموولایەكمان سەركەوتووین".
دەشڵێت،" ئەگەر كۆنگرە سەركەوتوو نەبێت ئەوانەی كە براوەیان یان ئەوانەی نەبراوەن سەركەوتوونابن.