جارێكی دیكە سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ راسپێردرا

جیهان

08/12/2019‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

لایەنە سیاسییەكانی لوبنان  لەسەر ئەوە رێككەوتن جارێكی دیكە سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان راسپێرن.

پاش كشانەوەی سەمیر خەتیب لە كێبڕكێی پاڵێوراوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ، لایەنە سیاسیەكان  لەسەر ئەوە رێككەوتن حەریری  جارێكی دیكە  پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێتەوە.

هەروەها بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئەو وڵاتە، موفتی كۆماری لوبنان  راگەیاندووە كە پشتگیری سەعد حەریری دەكات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتووی لوبنان.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، سەعد حەریری لە 29ی مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو لەژێر فشاری شەقام، دەستی لەكاركێشایەوە.