شارپرێس:
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پاسه‌وانی به‌یاسا ڕێکنه‌خراوه، به‌پێی هێزو ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی حیزبی و سه‌ربازی دانراوه و له چه‌ندین هێزی جیاواز پاسه‌وان هه‌یه دەشڵیت، یه‌کێ له‌و بوارانه‌ی گرنگه چاکسازی تێدا بکرێت پاسه‌وانیه.
عەلی حەمەساڵح لەنوسینێكدا بەناونیشانی " داخستنی ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی" نوسیوویەتی،" یه‌کێ له‌و بوارانه‌ی گرنگه چاکسازی تێدا بکرێت پاسه‌وانیه".
ئاماژەی بەوەشداوە،" پاسه‌وانی به‌یاسا ڕێکنه‌خراوه، به‌پێی هێزو ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی حیزبی و سه‌ربازی دانراوه.
له چه‌ندین هێزی جیاواز پاسه‌وان هه‌یه، لیواوه بۆ فه‌وج و سریە بۆ پاسەوانی کەسی بەکاردێن.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەشی نوسیووە" ساڵی ٢٠١٢ وه‌زیره ناوخۆ وتی: له تێکڕای هێزه‌کان نزیکه‌ی ٦٢ هه‌زار پاسه‌وان هه‌یه، ئێستا ده‌ڵێن بووه به نزیکەی ١٠٠ هه‌زار! له‌سه‌رجه‌م هێزه جیاوازه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌کان و پێشمه‌رگه‌و کارمه‌ندی ئاسایش و زێره‌ڤانی و پۆلیس بۆ پاسه‌وانی به‌کاردێت".
"له به‌رپرسی حیزبی و ئه‌منی و سه‌ربازیه‌وه بۆ پیاوماقوڵ و بازرگان پاسه‌وانیان هه‌یه به نایاسایی، ته‌نانه‌ت هه‌یه هیچ پۆستێکی حوکمی و حیزبی نیه، هێزی پاسه‌وانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، هه‌یه ئه‌ندامی پێشوی سه‌رکردایه‌تیه ٨٠ پاسه‌وانی هه‌یه. عەلی حەمە ساڵح وادەڵێت.
هەروەك ئەوەیخستووەتەڕوو،" ئه‌م پاسه‌وانیه ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادیه‌و ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی ئه‌م هێزی پاسه‌وانیه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی و قاچاخی و سه‌رانه وه‌رگرتن".
باسیلەوەشكردووە" لە رابردوو به به‌رده‌وام کارمانتێدا کرد، هه‌وڵماندا پاسه‌وانی به یاسا ڕێکبخه‌ین، خۆشبه‌ختانه وه‌ک خاڵێک ڕێکخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانی به‌پێی پێوه‌ر له یاسای چاکسازی جێگیر کرا، بۆیه پێمانوایه ده‌بێت یاسای چاکسازی هه‌مه لایه‌نه بێت زۆربه‌ی بواره‌کان بگرێته‌وه به تایبه‌تی ئه‌و بوارانه‌ی زۆرترین گه‌نده‌ڵی و نادای تێدایه".