هەسەدە: لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا شانە نوستووەكانی داعش سەریانهەڵدایەوە

کوردستان

08/12/2019‌ 313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

هێزەکانی سوریای دیموکرات  رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان شانە نوستووەکانی داعش سەریانهەڵدایەوە. 

لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە باسیلەوەكردووە بەهۆی تەقینەوەیەكی  شانە نوستووەکانی داعش لە دێرەزوور چوار هاوڵاتی کوژراون. 

ئاماژەی بەوەشداوە،"  سوپای تورکیا و میلیشیاكانی بە چەکی قورس گوندی ئوم شەفعەیان کردووەتە ئامانج و ناوچەکانی نیشتەجێبوونیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە کە چەند کاتژمێرێکی خایاندووە. 

هەسەدە باسیلەوەشكردووە، ملیشیا چەکدراەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردووەتەسەر گوندی ئوم کیف لە ناوچەی تەلتەمر لە پارێزگای حەسەکە و خەڵکی مەدەنیان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان فراوان بکەن".

ئ.خ

بەپەلە