شارپرێس:
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران گروپه چه‌كداره‌كان هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە بەغدا.
بنیامین نەتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی ئیسرائیل‌دا رایگه‌یاند، "هەفتەی رابردوو لەبارەی ئێرانەوە قسەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پووتینیش کرد. هەروەها لە لیشبۆنەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هەمان پرس کۆبوومەوە".
ئاشكرای كرد، چەندین ئاماژە هەن نیشانیدەدەن، هێرشەکەی بەغدا کە بەهۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستدا، لەلایەن چەکدارە شیعەکان لە عێراق بە رێنمایی راستەوخۆی ئێران ئەنجامدراوە.
ناتانیاهۆ وتیشی، "ئێران به‌رده‌وامه له كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش له به‌غدا زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ری بێ تاوان كوژران. ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌تان بۆ ئاشكرا بكه‌م، كه چه‌ندین به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدان ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی عێراقه‌وه به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئێران ئه‌نجامدراوه".