شارپرێس: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای له دژی "ساخته‌كارێك" تۆماركرد، كه نووسراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ساخته كردووه. به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كردووه. له نوسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، "بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی سكاڵا له دژی كۆمپانیای ئه‌نسكۆ بۆ بازرگانی گشتی كه هه‌ڵساوه به ساخته (تزویر)كردنی نووسراوی وه‌زاره‌تمان تكایه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر". دوێنێ شه‌ممه بێگه‌رد تاڵه‌بانی له نوسینێكدا بڵاویكرده‌وه، "كەسێكی ساختەكار، بەنووسراوێكی ساختە هەوڵی هاوردەكردنی بڕێكی یەكجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، بەگوێرەی یاسای كەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە قەدەغەیە". باسی له‌وه‌شكردووه، "نووسراوەكە لەسەر كڵێشەیەكی ساختەو دروستكراو، جگە لە ساختەیی كڵێشەكەو لەیەكنەچوونی لەگەڵ كڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەكەش پڕە لە هەڵەی تەكنیكی و ئیداری زەق، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ كراوە".