سبه‌ی مووچه‌ی چه‌ند شوێنك دابه‌شده‌كرێت

کوردستان

08/12/2019‌ 3783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەی دووشه‌ممه 8-12-2019 مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگە دابه‌شبكرێت.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، دوای ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، سبەی دووشه‌ممه 8-12-2019 مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگە دابه‌شبكرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ 10-12-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.
 
وه‌زاره‌تی دارایی سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، له‌مساڵیشدا  هه‌شت موچه‌ی ته‌واوی دابه‌شكردووه‌، پێده‌چێت له‌مساڵدا ته‌نها یه‌ك مووچه‌ی دیكه‌ دابه‌شبكرێت، تا ئێستاش چاره‌نوسی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دیارنییه‌.