شارپرێس:
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیاره‌كانی ئه‌و "برادەرانی پارێزگای هه‌ولێر " وتویانه "دڵنیابن 10 ساڵی تریش کارەبا له هه‌رێمی كوردستان باش نابێت".
مژده مه‌حمود، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینێكدا له فه‌یسبوكی خۆی رایگه‌یاندووه، "بەپێی زانیاریەکانم، کاتێ خاوەن مۆلیدەکانی هەولێر ڕۆیشتوون بۆ پارێزگای هەولێر، خاوەن مۆلیدەکان وتویانە ئێوە داوای ئەوەمان لێدەکەن مۆلیدەکان بکەین بە بێدەنگ (کاتم) ئەبێ مەسرەفی زۆر بکەین و سێ بۆ چوار دەفتەر سەرف کەین، زەمان چیە ساڵێکی تر کارەبا باش نابێت و ئێمە زەرەر ناکەین، وڵامی برادەرانی پارێزگا، ئەوە بووە، کە دڵنیابن و خەمتان نەبێ، کە 10 ساڵی تریش کارەبا باش نابێت!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكردووه، "بۆیە ئەبێ خەڵکی کوردستان دڵنیا بێت، ئەم دەسەڵاتە هی ئەوە نیە نەک لە 100 ڕۆژو 200 رۆژ بە دەیان ساڵی تریش ناتوانێ، تەنانەت کارەبا بۆ خەڵک دابین بکات، کە کارەبا لە دنیادا شتێک نیە شایەنی باسبێت".
مانگی رابردوو فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له خاوه‌ن مۆلیده‌كان كرد مۆلیده‌كانیان بكه‌ن به مۆلیده‌ی بێده‌نگ، ئه‌وه‌ش كاردانه‌ی لای هاوڵاتیان لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له هاوڵاتیان رایانگه‌یاند، حكومه‌ت نیازی نییه كێشه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی چاره‌سه‌ربكات.