کونسوڵی تورکیا: هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەرگایەکە بۆ کرانەوە لەگەڵ عێراق

کوردستان

08/12/2019‌ 453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هەم لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەم لەگەڵ تەواوی عێراق ئارەزووی بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەن، لەو چوارچێوەشدا درێژە بە کار و دیدارەکانیان دەدەن.

هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان به‌ ئاژانسی ئانادۆڵو-ی وڵاته‌كه‌ی وتووه‌، "هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەرگایەکە بۆ کرانەوە لەگەڵ عێراق لە پەیوەندی بازرگانیدا، وەک تورکیا هەم لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەم لەگەڵ تەواوی عێراق ئارەزووی بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەین، لەو چوارچێوەشدا درێژە بە کار و دیدارەکانمان دەدەین".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "بەپێی ئەو جوگرافیایەی تورکیا هەیەتی لە رووی بازرگانییەوە لە بەرژەوەندی تەواوی وڵاتانی دراوسێیدایە، هیوادارین کرانەوەی بەندەری ئیسکەندەرۆن سوود بە پەیوەندییە بازرگانییەکان بگەیەنێت".

لەبارەی سەردانەکەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هاکان کاراچەی وتی، "وەکو تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکێک خاڵە گرنگەکانی پەیوەندییەکانمان، پەیوەندیی بازرگانییە لە پێناو بەهێزکردنی بازرگانیمان هەروەها ئاسانکاری لە بازرگانی و باشترکردنی زەمینەی وەبەرهێنان دیدار لەگەڵ هاوبەرامبەرەکانمان ئەنجام دەدەین".

رونیشیكرده‌وه‌، "هیوادارین جاروبار ئەو بەربەستە تەکنیکیانەی تەگەرە لەسەر بازرگانی و وەبەرهێنان دروست دەکەن هەڵبگیرن و کەشێکی دۆستایەتی لە بازرگانیدا بڕەخسێندرێت".