لەچەند بوارێكی سەربازیدا روسیا لەپێش ئەمریكاوەیە

جیهان

09/12/2019‌ 981 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایەكی سەربازی روسی دەڵێت: روسیا لە بواری هێزە ناوەكییە وشكانییەكان لەپێش ئەمەریكاوەیە .

ئەندازیار یوری سۆلۆمۆنۆڤ، كە سەرۆكایەتی تیمی ئەو ئەندازیارە روسیانە دەكات دوو موشەكی ستراتیژی روسیان دروست كردووە، كە ئەوانیش  "بولاڤا" و "یاریس" ، بە كەناڵی "زڤیزدا"ی راگەیاندووە، كە روسیا لە پێشخستن و نوێكردنەوەی ئەو موشەكانی لە زەوییەوە دەهاویشترێن لەپێشەوەیە .

ئەو ئەندازیارە روسییە راشیگەیاندووە، ئەمەریكا ١٠ بۆ ١٥ ساڵ پێش ئێستا دەستی كردووە بە نوێكردنەوەی ئەو موشەكە ستراتیژییانەی لە سەكۆ جێگیرەكانی سەر زەوییەوە دەهایشترێن، ئەوانیش موشەكی كۆنن و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٠ . 

لە ئەمەریكا هیچ موشەكێك توانای ئەوەی نییە كڵاوەی ناوەكی هەڵبگرێت و بتوانریت لە سەكۆی جوڵاوەوە بتەقێنرێت، بەگوێرەی ئەندازیارانی دروستكەری موشەكە ستراتیژییەكانی روسیا، هەرچەندە ئەمەریكا هەوڵیداوە سەكۆی جوڵاو و گوازراوە بۆ هاویشتنی موشەكی هەڵگری كڵاوەی ناوەكی دروست بكات، بەڵام سەجەم هەوڵەكانی بێئەنجام بوون، لەبەر ئەوەی ئەوە پێویستی بە خەرجییەكی دارایی زۆر هەیە و ئەمەریكییەكانیش ناتوانن ئەو خەرجییە دابین بكەن .

موشەكی "یاریس"ی روسی، كە توانای هەڵگرتنی ٣ بۆ ٤ كڵاوەی ناوەكی هەیە، دەتوانێت مەودای ١١ بۆ ١٢ هەزار كیلۆمەتر ببڕێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 


بەپەلە