ئەنتەرمیلان دەرگای رۆشتن بەڕووی لاوتارۆ مارتینیز دەكاتەوە

وەرزش

12/12/2019‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپی مارۆتای بەرێ,ەبەری هونەری یانەی ئەنتەرمیلان، قسەی لەسەر چارەنووسی یاریزانی لاوی یانەكەی لاوتارۆ مارتینیزی ئەرجەنتینی كرد.

مارۆتا لەمیانی لێدوانێكی بۆ تۆڕی "سپۆرت میدیاست" وتی: ئەگەر لاوتارۆ مارتینیز بیەوێت بڕوات، ئەوە بەدەست خۆیەتی.

ئەو باسی لەوەش كرد، ئەنتەرمیلان نایەوێت یاریزان بفرۆشێت، بەڵام هەر یاریزانێك بیەوێت بڕوات، ئەوە رێگری لێناكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاوی لەوەیە لەوەرزەكانی گواستنەوەی داهاتوو ئەو یاریزانە لاوە هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بكرێت.

هـ ـ ح