سوارێز بەردەوامە لەتۆماركردنی گۆڵ بەپاژنە پێی

وەرزش

12/12/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەژماری فەرمی یانەی بەرشەلۆنە لەتویتەر ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە تایبەت بوو بەتۆماركردنی گۆڵێكی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە.

بەپێی ڤیدیۆكە سوارێز لەراهێنانەكانی یانەكەی ئەو گۆڵەی بەشێ,ەیەكی جوان‌و بە پاژنە پێی تۆماركردووە.

تۆماركردنی ئەو گۆڵە لەكاتێكدایە، رۆژی شەممەی رابردوو سوارێز لەیاری یانەكەی بەرانبەر مایۆركا گۆڵێكی بە پاژنەپێی تۆماركرد.

سوارێز لەبارەی ئەو گۆڵەوە لەلێدوانێكی وتی: جوانترین گۆڵە لەژیانی وەرزشی تۆماریكردووە.


هـ ـ ح