كاردانەوەی توندی رۆناڵدۆ دوای ئەنجامدانی هەڵەیەك

وەرزش

12/12/2019‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس هەڵەیەكی لەراهێنانەكانی یانەكەی ئەنجامداو بەو هۆیەشەوە كاردانەوەی توندی نواند.

لەمیانی راهێنانەكانی رۆژی سێ‌ شەممە رۆناڵدۆ هەڵەكەی ئەنجامداو دوای هەڵەكەش تۆپەكەی هەڵگرت‌و بەتوندی شەقی لێدا.

رۆناڵدۆ دوای ئەوەش لەكاردانەوەكانی بەردەوام بوو، دوو جار تۆپی تری بۆ هەڵدراو بەتوندی شەقی لەتۆپەكە هەڵدا.

ئەو كاردانەوەی رۆناڵدۆ لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە رۆناڵدۆ لەیانەكەی ئاسوودە نییەو كێشەشی لەگەڵ ماوریسۆ ساری راهێنەری یانەكەی هەیە.


هـ ـ ح


 

بەپەلە