شارپرێس:
سه‌رتیپ وه‌یسی
چاكسازى له نێوان حه‌قیقه‌ت و چه‌واشه‌كارى لایه‌نه‌كان
له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چۆن باس له پڕۆژه‌كه كراوه ؟
له‌وه‌ته‌ى باس و خواسى یاسایى چاكسازى هاتۆته گۆڕێ زۆر كه‌س و لایه‌ن خۆیان ده‌كه‌ن به خاوه‌نى پڕۆژه‌كه و كه‌سان و لایه‌نێك به یارى پڕۆژه‌كه ده‌ركه‌ون و هه‌ندێكیشیان نه‌یارى پڕۆژه‌كه، زۆرجاریش ئه‌و بابه‌ته بۆته موزایه‌ده‌ى سیاسى و ئیعلامى، خه‌ڵكانێكیش ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه ماده‌یه‌ك له پێناو په‌رده‌پۆشكردنى كه‌م كورییه‌كانى خۆیان و حزبه‌كه‌یان.
میدیاى یه‌كێتیى و یه‌كێتییه‌كان واخۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وان شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه كردووه، هه‌ندێ و ماده و بڕگه‌یان پێ باش نه‌بووه، له‌كاتێكدا له كابینه‌ى رابردوو بیرۆكه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن (قوباد تاڵه‌بانى و د.ئامانج ره‌حیم)ه‌وه دروستبوو، ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوون باسیان له رێكسختنه‌وه‌ى مووچه و ده‌رماڵه كرد، هه‌موو ئه‌و لێدوان و گرته ڤیدیۆیانه‌ش ماوه‌ن كه قوباد و تاڵه‌بانى و ئامانج ره‌حیم، خۆیان به ئه‌ندازیارى نوسینه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى چاكسازى ده‌زانى، جگه له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وان له ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانیش پێداگریان له‌سه‌ر ده‌كردو به‌رگریان ده‌كرد. له كابینه‌ى رابردوودا نێچیرڤان بارزانى به ته‌واوى زانیارى له‌باره‌ى ورده‌كارى ره‌شنووسى ئه‌و پڕۆژه یاسایه نه‌بوو، تاوه‌كو نێردرا بۆ په‌رله‌مانیش، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كردى تیمى یه‌كێتیى بوو له حكومه‌ت.
كه‌واته ئێستا كه یه‌كێتیى ده‌ڵێ شه‌ڕمان له‌سه‌ر چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كى ئه‌و پڕۆژه یاسایه كردووه، جگه له موزایه‌ده‌ى سیاسى و ئیعلامى و جۆرێك له چه‌واشه‌كارى هیچى دیكه نییه، چونكه ئه‌وان خۆیان خاوه‌نى پڕۆژه‌كه‌بوون له ڕابردوودا.
به‌پێى زانیارییه‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنیى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ر له‌وه‌ى یه‌ك وه‌زیرى یه‌كێتیى قسه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه بكات، خودى مه‌سرور بارزانى به تایبه‌ت له‌و بڕگه‌یه‌ى تایبه‌ت بوو به ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو، كه ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ بڕینى هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌ك وكه‌مكردنه‌وه‌ى هیچ جۆره موچه‌یه‌ك نییه، كه كار له ژیانى هاوڵاتیان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌رگاى كرده‌وه ئه‌وانى دیكه تێبینى خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا روو له نوێنه‌رانى یه‌كێتیى كراوه، به‌وه‌ى كه ئه‌وان ئێستا پێداگرى له‌سه‌ر هه‌ندێ بڕگه‌و ماده ده‌كه‌ن و له دژى ده‌وه‌ستنه‌وه، له ڕابردوودا خۆیان خاوه‌نى ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌بوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش به‌ر له‌وه‌ى وه‌زیرێكى یه‌كێتیى قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و خودى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى ناوخۆ كه پشكى پارتیه و وه‌زیره‌كانى گۆڕانیش به‌رگریان كردووه له‌سه‌ر ماده‌ى ده‌رماڵه تێبینیان هه‌بوو، بۆیه حه‌ق نییه له‌وبابه‌ته‌دا چه‌واشه‌كارى بكرێت، ئه‌و وه‌زیره‌شى كه زۆرترین به‌رگرى كردووه له پشكى یه‌كێتى وه‌زیرى پلاندانان نه‌بووه كه باسده‌كرێت.
گۆڕان كه ئێستا خۆى به به‌رگریكارى ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌زانێت به تایبه‌ت له‌زارى فراكسیۆنه‌كه‌یان، پێیناوایه یه‌كێك بووه له مه‌رجه‌كانى هاتنه ناو حكومه‌تیان، ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌چێته چوارچێوه‌ى دوو ڕوویى، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه له سه‌رده‌مى كابینه‌ى هه‌شته‌م و دواى نوسینه‌وه‌ى له لایه‌ن ئامانج ره‌حیم و گفتووگۆكردن له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به ئیمزاى نێچیرڤان بارزانى به‌نوسراوى ژماره (17 ) له رێككه‌وتى 3ى مانگى كانونى دووه‌م نێردرایه په‌رله‌مان، گۆڕان ئه‌وكات له حكومه‌ت ده‌ركرابوو، له په‌رله‌مانیش ئۆپۆزسیۆن بوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و پڕۆژه‌یه‌وه نه‌بوو.
ئێستاش ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌مان پڕۆژه‌یه و دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندى كرد و دواتر له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه نێردرایه‌وه، وه‌كو خۆیه‌تى پڕۆژه‌كه تۆزێك ده‌ستكارى كراوه، كه‌واته دوور و نزیك په‌یوه‌ندى به گۆڕانه‌وه نییه، كه‌چى ئێستا به‌شێكیان كردوویانه به موزایه‌ده‌و بابه‌تى میدیاى.
پارتییه‌كانیش له نێوشیان به‌شێك له ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كه‌یان، كه زۆرجار شانازى به‌و پڕۆژه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش تیمه‌كه‌ى حكومه‌تیان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و بابه‌ته‌یان به شتێكى لاوه‌كى وه‌رگرتووه و به ئاشكرا دوێنێ باسیان له‌وه‌كردووه، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نها په‌یوه‌سته مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشینه‌كان و چاكسازى به مانا فراوانه‌كه له خۆناگرێت. ئه‌مه‌ش جیاوازى دوو هه‌ڵویستى پارتى ده‌رده‌خات، كه جاران پێیانوابوو گرینگ و سیحراویه ئێستاش ده‌ڵێن شتێكى رووكه‌شه.
ئێستا نیفاق و دوو روویى لایه‌نه‌كانمان له حكومه‌ت بۆ ده‌ركه‌وت، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشته په‌رله‌مان ئه‌وكاتیش ده‌رده‌كه‌وێت كێ راستگۆیه و كێ دوو ڕووه، به تایبه‌ت له‌و بڕگه‌یه‌ى په‌یوه‌ندى به خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاره‌وه هه‌یه؟!