شارپرێس:
كۆمپانیای گوگڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لیستی زۆرترین گه‌ڕانه‌كانی ساڵی 2019ی له ماڵپه‌ڕی گوگڵ بڵاوكرده‌وه.
لیستی ئه‌مساڵی زۆرترین گه‌ڕان له‌گوگڵ مایه‌ی شۆكه، چونكه ئه‌و شتانه‌ی زۆرترین گه‌ڕانی بۆ كراون تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به خه‌ڵكی نامۆن بۆ نمونه له پله‌ی یه‌كه‌مدا زۆرترین گه‌ڕان بۆ یاریی نێوان هیندستان و باشووری ئه‌فریقا له جامی جیهانی كریكێت ئه‌نجامدراوه.
هاوكات له‌پله‌ی دووه‌مدا زۆرترین گه‌ڕان بۆ مردنی ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی كامیرۆن بۆیس و له‌پله‌ی سێیه‌میشدا زۆرترین گه‌ڕان بۆ پاڵه‌وانێتی "كوبا ئه‌مریكا" كراوه.
له‌نێو لیستی گه‌ڕانه‌كانی گۆگڵ پاڵه‌وانێتی كوبا ئه‌مریكا زیاتر له سوتانی كڵێسای نۆتردام گه‌ڕانی بۆ كراوه.
ڕ. ج