شارپرێس:
گۆڤاری تایم-ی ئه‌مریكی "گریتا تۆنبێرگ"ی سویدی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و چالاكوانی بواری ژینگه‌یی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای وه‌ك كه‌سایه‌تی ساڵی 2019 هه‌ڵبژارد.
تۆنبێرگ چه‌ندین جار وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی له‌پای كاره‌كانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، هاوكات ڕه‌خنه‌ی توندی له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرتووه له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ په‌یوه‌ست به گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی.
ساڵانه گۆڤاری تایم دیارترین كه‌سایه‌تی ساڵ هه‌ڵده‌بژێرێت كه له‌و بواره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه كاری تیادا كردووه، شوێنپه‌نجه‌ی دیاربووه و جێگه‌ی سه‌رنجی جیهان و مرۆڤایه‌تی بووه.
ڕ . ج