كاندیدی بەهێزی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق

عیراق

12/12/2019‌ 6953 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

لەنێو دەزگا راگەیاندنەكانی عێراق باس لەكاندیدێكی بەهێز دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق. 

بەگوێچرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان محەمەد شیاع سودانی كە پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا-ی سەر بەنوری مالیكی –ییە  وەكو جێگرەوەی عەبدولمەهدی باس دەكرێت.

هاوكات  ساڵح محەمەد عێراقی كە كەسایەتییەكی نزیكە لەموقتەدا سەدر و بەوەزیرەكەی  سەدر ناودەبرێت رایگەیاندووە،  شیاع كاندیدی هێزێكی گەندەڵە   و دووبارە دەكرێتەوە.

وەزیرەكەی سەدر هاشتاگێكی كردووەتەوە بەناوی "#مو_بكیفكم". واتا بەدڵی ئێمە نیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تەنها پێنج رۆژ لەبەردەم سەرۆككۆمار ماوە كە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بۆ پەرلەمان ناوزەند بكات و تاوەكو ئێستاش ئەو كەسە دیار نییە كە كێیە دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.
ئ.خ