فەرمانی گرتن بۆ ئەوكەسانە دەركرا كە گەنجێكیان لە لەگۆڕەپانێكی بەغدا لەسێدارەدا

عیراق

12/12/2019‌ 1993 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایدەگەیەنێت، لایەنی پەیوەندیدارمان ڕاسپاردووە فەرمانی گرتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەربکات لە کوشتنی مێردمنداڵەکەی گۆڕەپانی وەسبە بەشداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێك لەگۆڕەپانی وەسبە بەهەڵواسراوی بەستونی ترافیكێك وێنەكەی بڵاوكرایەوە ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. 

هەرچەندە خۆپیشاندەران بێبەری خۆیان لەو كارە راگەیاند، بەڵام دواتر میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە ئەو مێرمنداڵە شەوی رابردوو بەبێهۆشی تەقەی لەخۆپیشاندەرانكردوە و ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژراون ئەوەش وایكردووە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بچنە سەر ماڵەكەی و وەكو  تۆڵەیەك ئەو كارەی بەسەردا بهێنن. 

هاوكات كۆمیسیۆنیی مافەكانی مرۆڤ ئیدانەی ئەوكارەی كرد و داوایكرد هەرچی زووە ئەو كەسانەی  لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت ئەو كارەیانكردووە.