ئەمریکا داواى کۆتاییهاتنى خۆپیشاندانەکانى عێراق دەکات

عیراق

12/12/2019‌ 1192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا داوای كۆتاییهێنانی خۆپیشاندانەکان کردوە، هاوکلات داوای وەستاندنى هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران راگرێت.


مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، كاتێك خەڵكی بەشێوەیەكی ئاشتییانە ناڕەزایی دەردەبڕن، وڵاتەکەى بڕوای بە ئازادیی دیاریكردنی چارەنوس هەیە بۆیان.


ئاماژەى بەوەشکردوە، كە پێویستە دەوڵەتان رێگە بدەن بە خۆپیشاندەران بۆ ئەوەی بۆچونەكانیان دەرببڕن كە ئەوان خوازیاری حكومەتی نوێ و شەفافیەتن، ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان دەیانەوێ لێپێچینەوە لەو حكومەتانە بكەن كە پێویست بو چاكسازییان بكردایە و بەرپرسانە مامەڵەیان بكردایە. 


هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، كوشتن و رفاندنی چالاكوانان لە عێراق بەردەوامیی هەبێت، چەند چالاكوانێكیش ئاماژە بەوە دەكەن كە لە دوایین هەوڵی كوشتن و رفاندندا.
س.هـ