تورکیا: هیچ وڵاتێک بەبێ رەزامەندى ئێمە ناتوانێت لە دەریای ناوەڕاست بەدواى نەوتدا بگەرێت

جیهان

12/12/2019‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیرى دەرەوەى توركیا جەختیکردەوە رێگری لە هەر وڵاتێک دەکات پڕۆسەی گەڕان بە دوای نەوت گاز بکات لەو ناوچانەی سەر بە تورکیان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.


مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرۆژنامەنوسانى رایگەیاند، هیچ وڵاتێک بۆی نییە بێ رەزامەندی وڵاتەکەى لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست چالاکی بکات بە دوای نەوت و گازى سروشتیدا بگەڕێت.


ئاماژەى بەوەشکردوە، وڵاتەکەى چالاکى هەر وڵاتێک رادەگرێت کە بیەوێت لەو ناوچانە بە دوای نەوتدا بگەڕێت، جەختیش لەسەر ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ یۆنان کردوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان لەبارەى پرسى گەڕان بەدواى نەوتدا.


ماوەى چەندین ساڵە کێشە لەنێوان یۆنان و تورکیا هەیە لەسەر گەڕان بەدواى نەوت لە دەریاى ناوەڕاستدا لەم دوایانەش ئەو کێشەیەکە لەنێوانیاندا گەورە تر بووە.
س.هـ