ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا یاساى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى پەسند کرد

جیهان

12/12/2019‌ 750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا بە زۆرینەى دەنگ یاساى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى لەلایە ندەوڵەتى تورکیاى کۆنەوە پەسندکرد.


ئەمشەو بە کاتى هەرێمى کوردستان ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەفەرمی دانی نا بە کۆمەڵکووژی ئەرمەنەکاندا کە لە لایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە کۆمەڵکوژ کراون.


ئێستا کە ئەنجومەنی پیران یاساکەى پەسند کردوە پێشبینى دەکرێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکاش یاساکە پەسندى بکات.


بەفەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان کە بووە ھۆی کوشتنی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ئەرمەنی لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ ناساندنی ئەو کۆمەڵکوژییە بەفەرمی لەلایەن وڵاتنی دیکەوە.

پێشتر سێ جار ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەتیکردەوە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بە فەرمی بناسێنێت، بەڵام ئەمڕۆ بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بەفەرمێ جینۆسایدی ئەرمەنەکانی بناسێنێت.


پەسندکردنى ئەو یاسایە پێشھاتێکی نوێیە لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە تورکیا و ھاوکاتە لەگەڵ ھەوڵەکانی کۆنگرێس بۆ سەپاندنی سزاى دیکە بەسەر تورکیادا بەهۆى کڕینى سیستەمى بەرگرى ئێس 400 و هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان.


تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، ئەوە زیان بە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەیەنێت و ئەمریکا دەیەوێت سوکایەتى بە ئاسایشى نیشتیمانى وڵاتەکەى بکات.
س.هـ