حکومەتى ئەرمینیا لەسەر پەسندکردنى ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان ستایشى ئەمریکا دەکات

جیهان

12/12/2019‌ 1590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا خۆشحاڵى وڵاتەکەى بە پەسندکردنى یاسای ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى لە لایەن ئەنجومەنى پیرانەوە رایگەیاند.

نیکۆل پاشنیان سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا خۆشحاڵى وڵاتەکەى بە پەسندکردنى یاسای ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى لە لایەن ئەنجومەنى پیرانەوە رایگەیاندو بە جەژنى وڵاتەکەى ناوبرد.


ئاماژەى بەوەشکرد، بریارەکەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا دادپەروەرانە بوو، بۆیە بەوتەى خۆى بەلاى وڵاتەکەیەوە ئەمڕۆ سەرکەوتنى دادپەروەرى بوو.


هەروەها بەناوى حکومەت و گەلى ئەرمینیا ستایشى کۆنگرێس و ئەنجومەنى پیرانى کرد بۆ ئەو بریارە و داواشى لە ترەمپ کردوە یاساکە پەسند بکات.


ئەمشەو بە کاتى هەرێمى کوردستان ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەفەرمی دانی نا بە کۆمەڵکووژی ئەرمەنەکان کە لە لایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە کۆمەڵکوژ کراون.

 

بەفەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان کە بووە ھۆی کوشتنی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ئەرمەنی لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ ناساندنی ئەو کۆمەڵکوژییە بەفەرمی لەلایەن وڵاتنی دیکەوە.

 

تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، ئەوە زیان بە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەیەنێت و ئەمریکا دەیەوێت سوکایەتى بە ئاسایشى نیشتیمانى وڵاتەکەى بکات.

س.هـ