شارپرێس:
ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ڵێن جینارۆ گاتوزۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ناپۆلی له‌پێناوی ئه‌و یانه‌یه ئۆفه‌ری 18 یانه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
یانه‌ی ناپۆلی به‌فه‌رمی كارلۆ ئه‌نشیلۆتی له‌پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دورخسته‌وه و گاتوزۆی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی ناپۆلی به میدیاكان ناساند.
ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ڵێن، گاتوزۆ له‌لایه‌ن 18 یانه‌وه پێشنیازی پێدانی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی خراوه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام له‌پێناو ناپۆلی گاتوزۆ سه‌رجه‌میان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
ڕ . ج