چەند مەترسییەك بۆ سەر ئەو كەسانەی دڵیان چاندووەتەوە

تەندروستی

14/12/2019‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، پیسبوونی هەوا دەبێتە ڕێگرو مەترسی بۆ سەر ئەو كەسانەی چاندنەوەی دڵیان بۆ كراوە.

بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی، دڵیان چاندووەتەوە و لەو شوێنانە دەژین، كە ژینگەیەكی پیسیان هەیە بە ڕێژەی %26 دوچاری هەوكردن دەبن و ئەمەیش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەلی ژیانیان.

توێژینەوەكە لە زانكۆی كیس وێسترن ڕیزێرڤ لەئۆهایۆ ئەنجامدراوە، چاودێری 22 هەزار كەسیان كردووە، كە دڵیان چاندووەتەوە لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2015.

ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی سەلماندووە، هەر كام لەو كەسانەی، كە دڵیان چاندووەتەوە و لە ژینگەیەكی پیسدا دەژین ئەگەری مردنیان %26 زیاترە بە بەراورد بەو كەسانەی كە لە ژینگەیەكی پاكدا دەژین.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ