ئەو خۆراكانەی دەبێت خۆمانی لێبەدوور بگرین

تەندروستی

14/12/2019‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ ئەوەی خۆت ئازار نەدەیت بە پارێزی قورسەوە، مادە خۆراكییە مۆدێرنەكان دەبێت بخورێن لەگەڵ مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی. 

پسپۆرەكان چەند خشتەیەكیان دروست كردووە، كە لەسەر بەرهەمە تەندروستییەكان و مادە خۆراكییە پێوسیستیەكان بەندە، كە خۆراكەكانی وەك گەنم و خواردنە سووركراوەكان و شیرینەكان و خواردنەوە گازییەكان قەدەغە كراون بۆت. 

بەڵام لەگەڵ ئەماشنەدا هەندێك بەرهەمی خۆراكی تر هەن، كە دەكرێت زیانت پێ بگەیەنن لەوانەش :

ماستی شیرین
مادەخۆراكییەكان، كە ڕۆژانە وەری دەگرین شیرین نین، بەڵێ ماست زۆر باشە بۆت، بەڵام باشترە بەبێ شەكر و میوە بخورێت، چونكە ئەوە بێ سوودە.

برنج:
دەوترێت برنج وەك نانی گەنم وایە، برنجی سپی كەمترین سوودی هەیە، برێكی زۆر كاربۆهایدراتی تێدایە، كە كێش زیاد دەكات.

پسپۆڕانی خۆراك دەڵێن برنج دەكرێت سوودی هەبێت، بەڵام دەبێت كوالێتی زۆر باش بێت.

كەرەوز
دەكرێت كەرەوز زۆر زیانبەخش بێت، نابێت لەخۆمانەوە بۆ زەڵاتە بەكاریبهێنین، چونكە لەگەڵ هەندێك خواردنی وەك مایۆنیز و ڕۆن لەكاتێكدا، كە دەكرێ ببێت بە ژەهر دوای ٣٠ خولەك.

ساس
ئایا قەت تێبینی ئەوت كردووە ساسیك لەماڵەوە دروستی دەكەیت چەندە جیاوازە، لە دانەیەكی دیكە، كە لەدەرەوە دەكرێت وەك كاتچەپ، مایۆنیز؟ چونكە ئەوانە پریانە لە شەكر.

میوەی وشك و هەرزان:
میوەی هەرزان هەتا دەبێت لەلایەن ئەوانی پارێزی دەكەن زیاتر بەناوبانگتر دەبێت، بەڵام ئەوانەی ئەمە بەرهەم دەهێنن هەمان ڕێگر بەكار دەهێنن بۆ دروستكردنی جپسی پەتاتە، چونكە بە ڕۆن سووریان دەكەنەوە، پاشان ئەمانە وەك پەتاتە كالۆریان تێدا دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل