خواردنی رۆژانەی چەوەندەر سوودی گەورەی هەیە

تەندروستی

14/12/2019‌ 1183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆران بەهۆی سوودە تەندرووستییەكەیەوە هانی خەڵك دەدەن چەوەندەر بكەنە ناو خواردنی ڕۆژانەیانەوە، كە سەرچاوەیەكی باشی مادەی خۆراكی سروشتییە.

پەرە بە توانای جەستەیت دەدات
ئەگەر لە ڕۆژێكدا زۆر چالاكی جەستەیت ئەنجام داو زۆر بەپێ ڕۆشتیت ئەوا چەوەندەر یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی توانای جەستەیت بەرزبكاتەوە.

لە توێژینەوەیەكدا، كە لەسەر مادە خۆراكییەكان بڵاوبووەوە دۆزرایەوە ئاوی گێزەر بەهێزی و توانای جەستەت دەدات لەكاتی مەشقی ڕاهێناندا.

تێبینی زیاتر دراوە، كە ٩٠ خولەك پێش ڕاهێنان دەبێت ئاوی چەوەندەر بخورێت بۆ ئەوەی سوودی بۆ جەستە هەبێت، چونكە ٢ بۆ ٣ كاتژمێر دوای ئەوە ئاستی كاركردنی چەوەندەر دەگاتە لووتكە لەدوای هەرسكردن.

كێشێكی تەندروست پێدەبەخشێت:
زۆر كات ئەمە بەوە لێكدەدرێتەوە ئەگەر وزەی زیاتر  هەبوو ئەوا چوستی زیاتر هەیە بۆ مەشقكردن، لەبەر ئەوەش كێشێكی تەندروستت دەبێت و ئەمەش وا دەكات لەگەڵیدا خواردنی تەندروست بخۆیت.

دەكرێت پەستانی بەرزی خوینت داببەزێت
ئەگەر كێشت تەندروست بوو ئەوا پەستانی بەرزی خۆێن ڕێك دەبێتەوە، لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە،  كە چەوەندەر تەنیا پەستانی خوێن رێك ناكاتەوە، بەڵكو بۆ بەرزی پەستانی خوێنیش باش دەكات. 

بەهۆی هەبوونی ترشی نیترات، كە كاریگەرییەكی ئەرێنی هەیە لەسەر پەستانی خوێن.

وروژمی خوێن زیاد دەكات:
یەكێك لە هۆكارەكان، كە چوستی چالاكی دەداتە جەستە ئەوەیە خوێنەرو خوێنبەرەكان دەكاتەوە وا دەكات وروژمی خوێن زیاد ببێت. 

هەندێك هەیە دەڵێن تەنانەت یارمەتی پیاو دەدات باشتر بێت لەسەر جێگا.

هەرسكردن باش دەكات:
ئەمیش وەك زۆربەی سەوزەواتەكان، پرێتی لە ڕیشاڵی، لەڕاستیدا لە یەك قاپدا، نزیكەی ٣.٨ گرام ڕیشاڵی تێدایە، ٪١٥ پێشنیاركراوی ڕۆژێك پڕدەكاتەوە، كە وا دەكات ئاسانتر خواردن برواتە خوارەوە .

لەگەڵ ئەمانەدا چەوەندەر یارمەتی یادەوەرییەكان و مێشك و فێربوونمان دەدات و جەستە لە حەساسیەت و هەوكردن دەپارێزێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل