گوێگرتن لە مۆسیقا لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بۆ دڵ باشە

تەندروستی

14/12/2019‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ رینمایی ئەوە بە شۆفێران دەدات لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا ماندووبوونی كاتی كار و بێ‌ تاقەتی قەرەباڵغی ڕێگاوبانەكان لەگوێگرتن بەمۆسیقایەكی گونجاو سووك وەربگرن.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، كە بەهاوكاری نێوان سێ زانكۆی بەریتانیاو بەرازیل‌و ئیتالیا كراوە ئەوەی دەرخستووە، كە قەرەباغی هاتووچۆ بۆ ماوەی ٢٠ خولەك و دووری ٣ كیلۆمەتر فشار لەسەر دڵ دروست دەكات، بەڵام بەشێوەیەكی زۆر باش دەكرێت لەڕێگای گوێگرتن لە مۆسیقا ئەو كاریگەرییە كەمبكرێتەوە .

لێكۆڵینەوەكە، كە بەهەماهەنگی نێوان زانكۆكانی ساوپالۆ و ئۆكسفۆرد و بارما كراوە، پشتی بە داتایەكی فراوانی تەندروستی لەگەڵ بەشداری خۆبەخشان لە ئەزموونی لێخوڕینی ڕێگا قەرەباڵغەكان بۆماوەی ٢٠ خولەك بەستووە ، لەگەڵ پێوانی كاریگەری شەكەتبوون لەسەر دڵ لەهەردوو حاڵەتی گوێگرتن لەمۆسیقا و گوێنەگرتن لە مۆسیقا .

بەگوێرەی بڵاوكراوەی خولاوخولی "میدیسن"، كە راپۆرتێكی لەسەر لێكۆڵینەوەكە بڵاوكردووەتەوە، تیمی لێكۆڵینەوەكە تێبینی ئەوەیان كردووە كۆئەندامی دەمار لەكاتی كەوتنە ژێر گوشارو دڵەراوكێ بەهۆی درووستبونی قەرەباڵغی هاتووچۆ كاریگەری دەكاتە سەر دڵی مرۆڤ، هەروەها مۆسیقا یارمەتی هەڵمژینی كاریگەری نەرێنی دڵەراوكێ لەسەر دڵ دەدات، بەمەرجێك سەرچاوەی ئەو مۆسیقایە ئامێرە مۆسیقییەكان بێت نەك دەنگی دیجیتاڵی ئەلیكترۆنی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی