مەترسی خەوتن لە ڕۆژدا

تەندروستی

15/12/2019‌ 769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕان لەزانكۆی زانست و تەنكنەلۆژیا لە وهانی وڵاتی چین لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئاشكرایانكرد، كە ئەو كەسانەی بە ڕۆژ دەخەون، یاخود لە سەو و ڕۆژێكدا زیاتر لە هەشت كاتژمێر دەخەون، ئەگەری جەڵتەی مێشكیان هەیە.

پێگەی EurekAlert ئەنجامی توێژینەوەكەی داناوە، توێژینەوەكە لەسەر 31 هەزار كەس ئەنجامدراوە، كە پێشتر هیچ گرفتێكی تەندروستیان نەبووە.

لە %8 ی ئەو كەسانە لەشەوێكدا زیاتر لە هەشت كاتژمێر دەنووستن، دەركەوت ئەو كەسانە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك %23 یە، بەڵام ئەو كەسانەی زیاتر لە 8 كاتژمێر دەنووستن و بە ڕۆژیش دەنووستن، ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی مێشك %85 بوو

میخائیل پۆلویكتۆف لە ناوەندی ئەكادیمیای پزیشكیی ڕوسییەوە لەو بارەوە وتی: ئەو كەسانە زۆر هەڵەن، كە لە كۆتایی هەفتاكاندا بە ڕۆژ دەخەون و پێیان وایە قەرەبووی ماندووییەتی هەفتەیان بۆ دەكاتەوە، بەڵكو بە پێچەوانەوە خەوتن بە ڕۆژ دەبێتە هۆی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ