هۆكاری بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی گەنجان

تەندروستی

15/12/2019‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕان ئاشكرایان كرد گۆڕانكاری بۆماوەیی جۆرێك نەخۆشی دەگمەن دروستدەكات، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی گەنجان.

لەڕاپۆرتێكی گۆڤاری BMC Nephrology هاتووە، پسپۆڕانی پەیمانگای كیمیا، پزیشكی زیندەورزانی، پسپۆڕانی زانكۆی بیرۆگۆف بۆ لێكۆڵینەوەی پزیشكی و پەیمانگای فافیلۆف بۆ نەخۆشییە بۆماوەییەكان و كۆمپانیای  Genotek، نەخۆشییەكیان دۆزیوەتەوە، گەنجێكی 15 ساڵ گۆڕانكاری لە جیناتی SCNN1G ڕوودەدات، بەرزی فشاری خوێنی هەمیشە (160\120) و خوشكەكەی تەمەنی 14 ساڵە و ئەویش هەمیشە فشاری خوێنی بەرزە كە دەگاتە (160\100)

وەك زانراوە بەرزبوونەوەی‌ فشاری خوێن تەها لای ئەو كەسانە ڕوودەدات، كە تەمەنیان سەروو پەنجا ساڵە، بەڵام ئەم خاڵەتە بە یەكێك لە نامۆترین حاڵەتە پزیشكییەكان تەماشا كرا.

ئەم نەخۆشییە پێی دەوترێت نەخۆشی لیدڵ، دووچاری ئەو كەسانە دەبێت گۆڕانكاری لە جیناتیاندا ڕوودەدات، گورجیلە ڕوبەڕووی گرفت دەبێتەوە و ئاوێكی زۆر گل دەداتەوە و بە هۆی ئەمەوە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ڕوودەدات

ئەوەی، كە ڕەچاو كراوە تا ئێستا 80 خێزان هەن بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ