نامۆترین بەردی خشۆك دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

15/12/2019‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:
بەردە خشۆكەكان دیاردەدی جوگرافین و هەموو زاناكانیان تووشی پرسیار كردووە.

لەئێستا تێمێك لە توێژەرەوان باوەڕیان وایە، كە سەرەتایترین نموونەی ئەو بەردانەیان دۆزیوەتەوە بۆخۆیان دەڕۆن‌و دەڵێن: مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنەها ساڵ لەمەوپێش.

بەردی گەشتردوو، ئەمانە زاناكانی تووشی شێواوی كردووە، چونكە شوێن ئاسەواری درێژ بەجێ دەهێڵنن لە كاتی جوڵاندنیاندا بەبێ بەركەوتنی مرۆڤ و هیچ ئاژەڵێك.

دەریاچەی وشك بووی Racetrack Playa لە لادێی دێس ڤالی لە كالیفۆرنیا بەو جۆرە بەردە بەناوبانگە.

سەهۆڵ، با، تەنانەت بەكتریا دەكرێت هۆكار بێت بۆ جوڵاندنی ئەم بەردانە، لەكاتێكدا زاناكان لێكۆڵنەوەیان لەسەریان كردووە و بۆیان دەركەوتووە جێشوێنی زۆر بەجێ دەهێڵن.

ئێستا زاناكان باوەڕیان وایە كە لەسەردەمی دەیناسوورەكانەوە هەبوو،ە كە شوێن پێی ئەوانەی پێوەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.

جوگرافیناس وشیكەرەوەی زەوی پاوڵ ئۆسڵن لە زانكۆی كۆڵمبیا، تیمەكەی تازەترین دۆزینەوەكانیان خستە ڕوو لەسەر شوێن پێی دایناسوورەكان كە پێشتر تیشكیان نەخستبووە سەر.

توێژینەوەكان ئەوەیان خستە ڕوو، كە بەردە گەشتكردووەكان چۆن بەسەر زەویدا ڕۆشتن و هاوڕان لەسەر ئەوەی دۆزینەوەكانیان بەڵگە بێت لەسەر ماوەی چاخی بەستەڵەك لە سەرەتاكانی بوونی دەیناسووڕەكاندا.

وەرگێڕان:ڕەوەند ئیسماعیل