شارپرێس:
توێژینەوەیەك پێشنیار دەكات، كە خەمۆكی و بێتاقەتی لەئافرەتی دووگیاندا دەكرێت ئەگەری پەستانی منداڵبوون و كەمی كێشی منداڵی لەدایك بوو زیاد بكات.
هەروەها هەندێك شتی تر هەن، كە دەتوانن كار لە داهاتووی منداڵەكەت بكەن، لەم بابەتەدا ئەو جۆرە ڕەفتارانە و كردارانە فێر دەبیت كە دەبیت لێیان دوور بكەویتەوە لەكاتی سكپڕیدا.
شەڕكردن و هاواركردن
شەڕكردن بێتاقەتی و خەمۆكی لێدەكەوێتەوە، بۆیە ئەمەش زیان بە كۆرپەكە دەگەیەنێت، كە دەتوانێت زۆر كار لە تەندروستی منداڵی داهاتوو بكات، بەتایبەتی سیستەمی بەرگری و مێشكیان، لەپاڵ ئەمەشدا هاواركردنیش دەكرێت خراپ بێت بۆ دایكەكەش و ئەمەش دەبێتە سەرئێشە ودروستبوونی كێشەی كەم خەوی.
شەكری زیاد لە پێویست:
توێژینەوەیەك دەریخستووە، كە ئەو دایكانەی برێكی زۆر شەكر دەخۆن لە كاتی سكڕیدا منداڵەكانیان كێشەی فێربوون و بەهرەكانیان هەیە.
گۆرینی مەزاج و باری دەروونی:
مەزاجی بوون لەكاتی سكپڕیدا شتێكی باوە، یەكەم جار هەست بە بەپرۆشی دەكەیت، بەڵام دوای ڕاڕایی دات دەگرێت و لاواز دەبێت، ئەمەش پەیوەندەی بەو پرسیارانەوە هەیە، كە دەیكەیت ئایا تۆ دەبیتە دایكێكی باش و دەتوانیت لەڕووی داراییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەیت.
ئەم گۆرانكارییانە بەهۆی گۆڕینی چوستی ئافرەتەكەوەیە، یاخود هۆرمۆنەكانی، كە كار لە مێشك و دەروونیان دەكات.
پشوودان لە گەرماودا:
پلەی گەرمی بەرز لە گەرماو و ساونادا شتێكی خراپە لە كاتی سكپڕیدا، دەكرێ پشوودەربێت، بەڵام باش نییە بۆ منداڵەكەت.
گریان
گریان لە كاتی سكپریدا ئاسییە چونكە هەستیارییە. بەڵام دەكرێ فریودەر بێت و دەبێت ئاگاداری گۆڕینی نیشانەكانی بیت وەك نەمانی حەزی خواردن، هەست كردن تاوانم زۆر خەوتن.
ئەگەر نیشانەكان زیاتر لە ٢ هەفتە چاكتر بوو ئەوا دەبێت قسە لەگەڵ پزیشكەكەت بكەیت.
كەسێك بدۆزەرەوە كە پاڵپشتیت بكات وەك قسە كردن لەگەڵ دایكت یاخود كەسێكی دیكە كە سكپرە.
كێشەی خەو:
بەپێی توێژەرەوان، %٧٨ ئافرەتەكان كێشەی كەم خەویان هەیە لەمیانەی سكپڕیدا.
وەرگێڕان:ڕەوەند ئیسماعیل