نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

کوردستان

15/12/2019‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 900 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 900 دیناری عێراقی بووە، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی ناجێگیرە.

هەروەها نرخی یۆرۆی ئەوروپی وەك رۆژانی رابردووە، كە 100 یۆرۆ 133 هەزار دینارو 500 دینار عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 157 هەزارو 500 دینار عێراقی بووە.

هاوکات تمەنی ئێرانی بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 9 هەزارو 250 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 250 دیناری عێراقییە.

س.هـ