شارپرێس:
بەپرسیکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە
موسڵ رایده‌گه‌ێنێت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن حزبەکەى 40 پۆستی به‌رده‌كه‌وێت
و تاوه‌كو ئێستاش كۆمه‌ڵێك له‌و پۆستانەی وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت.
محیه‌دین مزووری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی
لقی 14ی پارتی له مووسڵ بەپێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاندوە، به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی
هه‌ڵبژاردن 30%ی پۆسته‌كانی ئیداره‌ی مووسڵ به‌ر پارتی ده‌كه‌ون كه ده‌كاته 40
پۆستی جۆراوجۆر.
ئاماژەى بەوەشکردوە، تاوه‌كو ئێستاش پۆستی جێگری پارێزگار و به‌ڕێوەبه‌ری
ته‌ندروستی و هاوكاری پارێزگار بۆ كاروباری ئیداری و به‌ڕێوەبه‌ری ئاو و كشتوكاڵ و
به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی گومرگ و به‌ڕێوەبه‌ری ناسنامه و پاسپۆرتمان وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامیشین
له وه‌رگرتنی پۆستەکانی دیکەی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەرپرسەکەى پارتى روونیکردوەتەوە، به‌هۆی هاتنی پارێزگاری نوێوە ئه‌وانه‌ی
دیكه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه و ئه‌وانیش هه‌مووی وه‌رده‌گرن،
چونكه بەوتەى خۆى ئه‌وانه مافی حزبەکەیەتى له ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ.
لە
ساڵى ٢٠١٤ کاتێک داعش موسڵى گرت ئەو شارە بەتەواوەتى کەوتە دەست داعش و هیچ
ئیدارەیەکى حکومەتى عێراقى لێ نەما کە پێش داعش پارتى چەندین پۆستى لەو شارە
هەبوو،ئیستا لەدواى کۆنترۆڵکردنەوەى شارەکەو گەڕانەوەى ئیدارەى بۆ موسڵ پارتى
داواى پۆستەکانى دەکاتەوە.
س.هـ