كه‌ش و هه‌وای ئەمڕۆو سبەی شارەکانى هەرێمى کوردستان

کوردستان

15/12/2019‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی ئەمڕۆو سبەى ناوچەکانى هەرێمى راگەیاند.

بەپێی پێشبینیەكانى بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان هەورو هەتاو دەبێت.

هەروەها سبەی دوو شەممەش لەشارەکانى هەولێرو سلێمانى و کەرکوک و دهۆک ئاسمان هەورو هەتاو دەبێت و بارانبارین تەنیا لەناوچەى شاخاوییە سەختەکان دەبێت.

س.هـ