زیندانییە سیاسییەكان: بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەكەینە گۆڕەپانی تەحریر

کوردستان

15/12/2019‌ 1673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
زیندانییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەئەگەری بڕینی مووچەكانیان هەڕەشە لەحكومەتی هەرێم دەكەن و دەڵێن: "بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران دەكەینە گۆڕەپانی تەحریر".

عیماد غەفور نوێنەری زیندانییە سیاسییەكانی كۆیە، بەشارپرێسی وت: بەداخەوە حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی مووچەكانمان هاوتای بەغدا بكرێت، كەچی خەریكە بەناوی چاكسازی‌و دوو موچەییەوە موچەكانمان دەبڕێت.

غەفور وتیشی: رۆژی دوو شەممە بەنوێنەرایەتی زیندانە سیاسییەكان دەچینە پەرلەمان و لەگەڵ فراكسیۆنەكان قسە دەكەین لەحاڵەتێكدا ئەگەر كێشەكانمان چارەسەر نەكرا، "ئەوە لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبینەوەو دەیكەین بەگۆڕەپانی تەحریر".

بەپێی ئەوەی پشتراستكراوەتەوەو ناوی تۆماركراوە  لەهەرێمی كوردستان بیست و سێ هەزار زیندانی سیاسی لەهەرێم هەیە، كە دەنگۆ هەیە حكومەتی هەرێم لەپرۆژەیاسای چاكسازی موچەی بەشێكیان دەبڕێت.